ژنانی کەتەلۆنیا پشتگیری خۆیان بۆ شنگال دەربڕی

ناوەندی هەواڵەکان

لە ١٠ـەیەمین ساڵیادی جینۆسایدی ئێزدییەکاندا، ژنانی ئەنتەرناسیۆنالیست لە کاتەلۆنیاوە بە پەیامێکی ڤیدیۆیی پشتگیری خۆیان بۆ شنگال دەربڕی.

ژنانی ئازادییخواز و ئەنتەرناسیۆنالیست، لە هەرێمە جیاجیاکانی کاتەلۆنیاوە، کە هەرێمێکی سەربەخۆی وڵاتی ئیسپانیایە، کەمپەینێکیان دەربارەی ژنۆلۆژی ڕێکخست، هەروەها پەیامێکی ڤیدیۆییان بڵاو کردەوە و پشتگیری شنگالیان کرد و جینۆسایدی ئێزدییەکانیان بەبیرهێنایەوە.

ژنانی بەشداربووی کامپەکە لەژێر ناوی “شەهید زەلال زاگرۆسی ژنۆلۆژی”، لە ساڵیادی جینۆسایدی ٣ـی ئابدا بە پەیامێکی ڤیدیۆیی پشتگیریان بۆ شنگال و ژنانی ئێزدی دەربڕی.

ژنان جینۆسایدی سەر شنگالیان شەرمەزار کرد، جەختیان کردەوە برینەکانی شنگال تەنها بە تێکۆشان و ڕێکخراوبوونی ژنان بۆ ئازادیی، ساڕێژ دەبن.

ژنانی کاتەلۆنیا ڕایانگەیاند پشتگیری لە خۆبەڕێوەبەریی شنگال دەکەن و سڵاویان نارد بۆ ڕێکخستنی ژنانی شنگال.

هەروەها ئاماژە کرا، بە گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، داوایان کرد بۆ چارەسەری ئاشتییانە لە کوردستان، دەستبەجێ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد بکرێت.

ب.گ

Comments are closed.