دژی گۆشەگیری ڕەهای سەر ڕێبەر ئۆجالان لە لەندەن چالاکی بەڕێوەچوو

ناوەندی هەواڵەکان

لە بەردەم وەزارەتەکانی بەریتانیا، بۆ ماوەی سێ ڕۆژ چالاکی دانیشتن ئەنجام درا و لە دژی گۆشەگیری توندی جەستەیی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، سەدان بڕۆشۆر دابەش کران.

لە دژی گۆشەگیریی ڕەهای سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەبەردەم بینای وەزارەتەکانی لەندەن لە وڵاتی بەریتانیا، بۆ ماوەی سێ ڕۆژ چالاکی دانیشتن بەردەوام بوو.

سەرەڕای بارانی بەخوڕ، چالاکوانان و ئازادییخوازان بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوامبوون لە چالاکی، بڵاوکراوە و برۆشور دەربارەی گۆشەگیری و فیکری رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دابەشکرا.

چەندین وتار دەربارەی گۆشەگیری پێشکەش کرا، لە داونینگ ستریت گۆرانی بۆ گەریلاکانی کوردستان وترا، چەندین جار درووشمی “ئازادی بۆ ڕێبەر ئۆجالان” و “بژی ڕێبەر ئۆجالان” و “فاشیست ئەردۆغان” و “دوێنێ ماندێلا و ئەمڕۆ ئۆجالان” بەرزکرایەوە.

لە ستاندەکاندا دەربارەی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و کەمپەینی “ئازادیی بۆ ڕێبەر ئۆجالان، چارەسەری سیاسیی بۆ پرسی کورد” زانیاری خرایە ڕوو.

هاوسەرۆکانی ئەنجوومەنی گەلی کورد تورکان بوداک و ئیسحاق میلانی دەربارەی کۆتاییهاتنی چالاکییەکە قسەیان کرد و جەختیان کردەوە دەبێت ڕێگە بدرێت ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دیدار لەگەڵ پارێزەران و بنەماڵەکەی ئەنجام بدات، بانگەوازیان لە حکومەت کرد، دژی ڕژێمی ئەردۆغان هەڵوێست نیشان بدات، هەروەها دەبێت سی پی تی و کۆنسەی ئەورووپا دژی گۆشەگیری ڕەها بێدەنگ نەبن.

ب.گ

Comments are closed.