بانكی ناوەندی عێراق بڕێكی زۆر دۆلاری خستە بازاڕەوە

ناوەندی هەواڵەكان

بانكی ناوەندی عێراق بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ بڕی ٢٥٥ ملیۆن و ٨٥٦ هەزار  ٢٧٣ دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە، دەشڵێت: لەو بڕە ١٣ ملیۆن و ٥٥٠ هەزار دۆلار بە شێوەی نەقد فرۆشراوە.

بانكی ناوەندی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ بڕی ٢٥٥ ملیۆن و ٨٥٦ هەزار و ٢٧٣ دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە .

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە ١٣ ملیۆن و ٥٥٠ هەزار دۆلار بە شێوەی نەقد فرۆشراوە و ٢٦٩ ملیۆن و ٤٠٦ هەزار و ٢٧٣ دۆلاریش بە شێوەی حەواڵە فرۆشراوە.

ئەوەش لە كاتێكدایە، ماوەی نزیكەی ساڵێكە بەهای دۆلاری ئەمریكی لە بازاڕەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان بەرامبەر دیناری عێراق بە شێوەیەكی بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێك لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥٠ هەزار و ١٠٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەكرێت .

هـ.ئ

Comments are closed.