ناوەندی هەواڵەكان
دوای كۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی لەگەڵ هێزە سیاسییە سوننەكان، دەستپێشخەری نوێ هەبوون لەوانە ئەوەی هەركەسێك بیەوێت پۆستی سەرۆكی پەرلەمان بەدەستبهێنێت، دەبێت دەستبەرداری وەزارەتێك بێت، بەڵام خەنجەر و حەلبووسی ئەو پێشنیارە ڕەتدەكەنەوە.
میدیا عێراقییەكان سەبارەت بە خستنەڕووی پێشنیاری نوێ بۆ چارەسەركردنی كێشەی پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق زانیاری نوێ دەخەنەڕوو.
میدیاكان بڵاویان كردەوە، دوای كۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی لەگەڵ هێزە سیاسییە سوننەكان، دەستپێشخەری نوێ هەبوون لەوانە ئەوەی هەركەسێك بیەوێت پۆستی سەرۆكی پەرلەمان بەدەستبهێنێت، دەبێت دەستبەرداری وەزارەتێك بێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، هەردوو حزبی تەقەدووم و عەزم ئەم دەستپێشخەرییەیان ڕەتكردەوە و پابەندبوونی خۆیان بە كاندیدەكانیان، سالم عیساوی و مەحمود مەشهەدانی دووپاتكردەوە و پێیانوایە کە نا لۆژیكییە تا ئێستا سەرۆكی پەرلەمان هەڵنەبژێردرابێت، وڵات پێویستی بە یاسا و بە كۆدەنگی نیشتمانی هەیە بۆ ئەوەی یاسایان بۆ دەربكرێت.
لە كۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگییەكەدا باس لە پێشكەشكردنی كاندیدێكی كراوە، كە پێشتر لەنێو لایەنە سیاسییەكان ڕێككەوتنی لەسەر بكرێت و لە پەرلەمان دەنگی لەسەری بدرێت.
جێگای ئاماژەیە، ١٨ـی ئایاری ئەمساڵ دانیشتی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان بەڕێوەچوو، سالم عیساوی و مەحمود مەشهەدانی دوو كاندیدی سەرەكی ئەو پۆستە بوون، لە دانیشتنەكەدا دوو خولی دەنگدان بەڕێوەچوو، تیایدا دەنگەكانی سالم عیساوی لە پێش دەنگەكانی مەحمود مەشهەدانییەوە بوو، دواتر پەرلەمانتارانی تەقەدووم لە ناو هۆڵی پەرلەمان گرژی و ئاڵۆزییان درووست كرد، نەیانهێشت كاندیدی سەرۆكی پەرلەمان هەڵبژێردرێت، بۆیە دانیشتنەكە بۆ كاتێكی نادیار دواخرا.
هـ.ئ
Comments are closed.