بانکی تی بی ئای داوایەکی ئاڕاستەی کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو کرد

ناوەندی هەواڵەکان

بانکی تی بی ئای ڕایدەگەیەنێت، بانکی تی بی ئای داوا لە کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆری دراوکرد کە هەژماری تایبەت بە خۆیان دروست بکەن لەو پەنجەرانەی فڕۆکەخانە کە دۆلار دەفرۆشێت بە گەشتیاران.

بانکی تی بی ئای ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە مامەڵەى کۆمپانیاکانى ئاڵوگۆڕی دراو بڵاوکردەوە.

بانکی تی بی ئای لە ڕاگەیاندراوێکدا داوای لە کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆری دراوکرد کە هەژماری تایبەت بە خۆیان دروست بکەن لەو پەنجەرانەی فڕۆکەخانە کە دۆلار دەفرۆشێت بە گەشتیاران.

بانکەکە ئاماژەى بەوەشکرد، داواکەیان سەرجەم کۆمپانیاکانی جۆری ئەی و بی دەگرێتەوە.

هەروەها باسی لەوەش کردووە کە مۆڵەتدراوە بە سەرجەم کۆمپانیاکان حەواڵەی ناوخۆ و دەرەوە بکەن بە ئامانجی گەیشتنی دۆلار بە نرخی فەرمی بۆ گەشتیاران.

هـ.ح

Comments are closed.