کەشناسی پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی راگەیاند

ناوەندی هەواڵەکان

کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی راگەیاند و ئاماژەی بەوەکردووە، دەڵێت: ئەمڕۆ پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبنەوە.

ئەمڕۆ کەشناسی هەرێم ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ناوچەکانى هەرێم بڵاوکردەوەو ئاماژەی بە بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما کردوە.

 بەپێی پێشبینیەکانی کەشناسی هەرێم ئەمرۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبنەوە.

هاوکات سبەی هەینی، ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونى تۆزێکى سووک لە هەندێک ناوچەی باشووری هەرێم و پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لەتۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەمڕۆ و سبەی خێرایی با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت و لەنێوان ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتردا دەبێت لە کاتژمێرێکدا.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : ٤٣

 سۆران : ٤١

حاجی ئۆمەران : ٣٣

سلێمانی : ٤٢

هەڵەبجە : ٤٤

گەرمیان : ٤٦

دهۆک : ٤٣

زاخۆ :٤٣

کەرکوک : ٤٥

هـ.ح

Comments are closed.