ناوەندی هەواڵەکان
بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستانی کفری ڕایدەگەیەنێت، هۆکاری لەناوچوونی ماسییەکانی بەندوای باوەشاسوار دەگەڕێتەوە بۆ پیسبوونی هەردوو چەمی بەکرەچەن و فەلاح ئۆمەرە کە ئاوەکەیان دەچێتەوە بەنداوەکە.
عەمید شوان بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستانی کفری وردەکاری لەناوچوونی ماسییەکانی بەنداوی باوەشاسواری ئاشکراکرد.
عەمید شوان بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستانی کفری ڕایگەیاند، هۆکاری لەناوچوونی ماسییەکانی بەندوای باوەشاسوار دەگەڕێتەوە بۆ پیسبوونی هەردوو چەمی بەکرەچەن و فەلاح ئۆمەرە کە ئاوەکەیان دەچێتەوە بەنداوەکە.
ئاماژەی بەوەشدا، بەهۆی شۆردنەوەی ئاژەڵ لەسەر ئەو ڕێڕەوە ئاوییانەی دەچنەوە سەر بەنداوەکە ئاوی بەنداوەکە پیسبووە.
لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی باس لە ژەهراویکردنی ماسییەکان دەکرێت، ئەو بەڕێوەبەرە وتیشی: هیچ جۆرە ژەهریک نەکراوەتە ناو بەنداوەکەوە و ڕێگەی بەهیچ راوچیەک نادەین ڕێگەی نایاسایی بەکاربهێنێت بۆ ڕاوکردن، هەر کەسێکیش گومانی لەسەربێت کە ماسییەکانی ژەهراوی کردبێت ئەوا ڕووبەڕووی یاسای دەکەینەوە.
لە کۆتایشدا ڕوونیکردەوە، ماسییە گەورەکانی بەنداوەکە هیچ زیانێکیان پێنەگەیشتووە، تەنیا ماسییە بچوکەکان بەهۆی پیسبوونی ئاوەکەوە تووشی لەناوچوون بوون.
ڕ.ش
Comments are closed.