بەهۆی بۆردوومانی دەوڵەتی تورکەوە ئاگر لە سنووری کانتۆنی جزیرە کەوتەوە

ناوەندی هەواڵەکان

کەمێک پێش ئێستا دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆردوومانی چیای کازوانی کرد لە کانتۆنی جەزیرە و بە هۆیەوە ئاگر کەوتەوە.

میدیاکانی ڕۆژئاوای کوردستان لەبارەی ئاگرکەوتنەوە لە سنووری کانتۆنی جەزیرە بەم شێوەیە زانیاری دەخەنەڕوو.

میدیاکانی ڕۆژئاوای کوردستان بڵاویان کردەوە، کەمێک پێش ئێستا دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆردوومانی چیای کازوانی کرد لە کانتۆنی جەزیرە و بەهۆیەوە ئاگر کەوتەوە.

ئاماژەیان بەوەشدا، بۆردوومانەکە لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە بووە.

لەماوەی سێ ڕۆژدا ئەمە بۆ دووەمین جارە دەوڵەتی تورک بۆردوومانی چیای کازوان دەکات کە لە ڕۆژی ٦ـی ئەم مانگە دەوڵەتی داگیرکەر بۆردوومانی بنکەیەکی سەربازی لە چیای کازوان لە سنوورى کانتۆنی جەزیرە کرد.

ڕ.ش

Comments are closed.