لە ١٥ـەمین ساڵیادی ژیانئاواییدا ئارام تیگران لەسەر مەزارەکەی یادکرایەوە

ناوەندی هەواڵەکان

هونەرمەندی گەورە و دیاری ئەرمەنی و دۆستی کورد ئارام تیگران، لە ١٥ـەمین ساڵیادی ژیانئاواییدا، لەسەر مەزارەکەی لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا بەشکۆوە یادکرایەوە.

هونەرمەندانی تەڤ-چاند و هەوادارانی ئارام تیگران، لە ١٥ـەمین ساڵیادی ژیانئاوایی هونەرمەندی گەورە و دیاری ئەرمەنی و دۆستی کورد ئارام تیگران، لەسەر مەزارەکەی لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا بەشکۆوە یادکرایەوە.

لە یادەکەدا، پاش خولەکێک ڕێزگرتن، هۆزان شەمدین باسی ژیان و کەسێتی و هونەری ئارام تیگرانی کرد، ڕایگەیاند ئارام تیگران بە هونەرەکەی بوو بە پردی پەیوەندی نێوان هەردوو گەلی ئەرمەنی و کورد.

شەمدین وەسیەتەکەی ئارام تیگرانی بیرخستەوە بۆ بەخاکسپاردنی لە ئامەد و وتی: “بەڵام دوژمن نەیهێشت، بە ڕزگارکردنی خاکەکەمان، ڕۆژێک دێت گۆڕەکەی دەبەینەوە سەر ئەو خاکەی ئارەزووی دەکرد تێیدا بمێنێتەوە.”

پاشان هونەرمەند بەسەر شاهین باسی خزمەتی ئارام تیگرانی بۆ هونەری کوردی کرد.

نووسەر کاشکار ئورمیە قسەکەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی دەربارەی هونەری ئارام تیگران بیرهێنایەوە کە دەڵێت، “کاتێک گۆرانی “هەی دەلال”ـم بیست، گوتم دەبێت ئەم دەنگە هەمیشە زیندوو بمێنێت.”

پاشان ئامادەبووان گوڵیان لەسەر گۆڕی ئارام تیگران دانا و گۆرانیەکانیان چڕی.

ب.گ

Comments are closed.