ناوەندی هەواڵەکان
ئەمشەو نۆ ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، کە پێکهاتوون لە پێنج ئەندامانی یەنەکە، ئەندامێکی کریستیان و سێ ئەندامی عەرەب، کۆبوونەوەیان ئەنجام دا لەبارەی دیاریکردنی پارێزگاری کەرکووک، تێیدا ڕێبوار تەها کاندیدی یەنەکە کرا بە پارێزگاری کەرکووک.
لە کۆبونەوەی ئەمشەوی هۆتێل ڕەشید لە شاری بەغدادی پایتەختی عێراق، بە ئامادەبوونی نۆ ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، کە پێکهاتوون لە پێنج ئەندامی یەنەکە، ئەندامێکی کریستیان و سێ ئەندامی عەرەب، لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک ڕێبوار تەها لەسەر پشکی یەنەکە، وەک پارێزگاری نوێی کەرکووک و محەمەد حافز بە سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگاکە هەڵبژێردران .
لە کۆبونەوەکەدا دوو ئەندامەکەی فراکسیۆنی پەدەکە و ئەندامانی بەرەی تورکمانیی و بەشێک لە ئەندامانی بەرەی عەرەبیی بەشدارییان نەکرد بە بیانوی نەبوونی ڕێککەوتنی پێشوەختە، ئەم بەرەیەش پێکدێن جێبەجێکارانی ئەجێندای دەوڵەتی داگیرکەری تورک و یەکگرتنیان دەگەڕێتەوە، بۆ سەروەختی سەردانەکەی هاکان فیدان وەزیری شەڕی تایبەتی دەوڵەتی تورک، کە ئەوکات پیلانێکیان لە دژی کورد داڕشت و هەموو هەوڵێکیان دا بۆ لێسەندنەوەی پۆستی پارێزگاری کەرکووک لە کورد، بەڵام شکستیان هێنا.
ب.گ
Comments are closed.