ڕێبوار تەها پارێزگاری نوێی کەرکووک کێیە؟

ناوەندی هەواڵەکان

پارێزگاری نوێی کەرکووک ڕێبوار تەها مستەفا، خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسی پەروەردەی زمانی ئینگلیزی و بەکالۆریۆس یاسا و بڕوانامەی دبلۆمە، له كارگێڕى و ياسا لە پەیمانگای تەکنیکی کەرکووک.

ساڵی ١٩٨١ لە گەڕەکی ئازادیی شاری کەرکووک لە دایکبووە، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی و ئامادەیی لە کەرکووک تەواو كردووە.

خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسی پەروەردەی زمانی ئینگلیزی و بەکالۆریۆس یاسا و بڕوانامەی دبلۆمە له كارگێڕى و ياسا لە پەیمانگای تەکنیکی کەرکووک.

ساڵی ٢٠١٤ بۆ جاری یەکەم بووە بە ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق و ئەندامی لیژنەی دەستپاکی بووە، لەسەر فراکسیۆنی یەنەکە.

لە ساڵی ٢٠١٨ وەک سەرۆکی لیستی یەنەکە بووە بە ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق، بۆ جاری دووەم و جێگری سەرۆکی لیژنەی نەوت و وزە بووە.

هەروەها جێگری نووسینەوەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی عێراق بووە.

لە کۆنگرەکانى چوارەم و پێنجەمی یەنەکە، وەک ئەندامی ئەنجوومەنى سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان-یەنەکە، هەڵبژێردراوە.

لە ساڵی ٢٠٢٣ وەک سەرۆکی هاوپەیمانی کەرکووک هێز و ئیرادەمانە، بەشداری هەڵبژاردنی کرد و بوو بە ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک.

ئەمشەو نۆ ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، کە پێکهاتوون لە پێنج ئەندامانی یەنەکە، ئەندامێکی کریستیان و سێ ئەندامی عەرەب، کۆبوونەوەیان ئەنجام دا لەبارەی دیاریکردنی پارێزگاری کەرکووک، تێیدا ڕێبوار تەها کاندیدی یەنەکە کرا بە پارێزگاری کەرکووک.

ب.گ

Comments are closed.