شارباژێر… ٥٤٠ دۆنم پوش و پاوان و ڕەز و باخى هاوڵاتییان سووتا

ناوەندى هەواڵەکان

پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاوى کردەوە، بە هۆکارێکى نادیار ئاگرێكى فراوان لە سنوورى ماوەت کەوتەوە و لە ئەنجامیشدا ٥٠٠ دۆنم لە پوش و پاوان و داری سرووشتی و ٤٠ دۆنم لە ڕەز و باخى هاوڵاتییان سووتان.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، لە ڕاگەیەندراوێکدا لە پەیجى تایبەت بەخۆیان لە فەیسبوک بڵاویان کردووەتەوە، ئاگرێكى فراوان لە قامیشى سەر بە شارۆچکەى ماوەت لە سنوورى سلێمانى کەوتەوە.

دەشڵێن، بەهۆى ئاگرەکەوە ٥٠٠ دۆنم لە پوش و پاوان و باخ و ٤٠ دۆنم لە ڕەزى هاوڵاتییان سووتان.

باس لەوەشکراوە، بە هاوکارى دانیشتووانى ناوچەکە و تیمەکانى ئاگرکوژێنەوە توانراوە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت.

ئ.م

Comments are closed.