ناوەندی هەواڵەكان
بڕیارە ئەمڕۆ كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق تیروپشكی دەستنیشانكردنی كارمەندانی ڕۆژی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان ئەنجام بدات.
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق سەبارەت بە وادەی دەستنیشانكردنی كارمەندانی ڕۆژی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەكە هاتووە، ئەمڕۆ كاتژمێر ١٠ـی سەرلەبەیانی لە هۆتێل ئەربیلی نێودەوڵەتی تیروپشكی تایبەت بە دەستنیشانكردنی كارمەندانی ڕۆژی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان ئەنجام دەدرێت.
هاوکات، دوێنێش كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان لە هەولێر دووەم تیروپشكی بۆ پێدانی ژمارە بە لیست، هاوپەیمانی و كاندیدە سەربەخۆكانی بەشدار لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان ئەنجامدا.
جێگاى ئاماژەیە، بڕیارە لە ٢٠ـی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان بەڕێوەبچێت، بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەكەش كۆمسیۆن پێویستی بە هەزاران كارمەند هەیە.
هـ.ئ
Comments are closed.