سلێمانی
بەهادین عەبدوڵا، باوکی شەهیدی ڕۆژنامەنووس هێرۆ بەهادین ڕایگەیاند، ئیدانەی ئەو لایەنە دەکەم کە دەستی دەرەکیی دەهێنێتە کوردستان، شەرم و مردنە بۆ دژە تیرۆری پارتی (پەدەکە)، کە چەواشەکاریی دەکات، داواشی لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کرد، ئەم کردەوانە لە دژی گەلی کورد قبوڵ نەکەن.
بەهادین عەبدوڵا، باوکی شەهیدی ڕۆژنامەنووس “هێرۆ بەهادین” کە دوێنێ لە نزیکی شارۆچکەی سەیدسادق لە پارێزگای سلێمانی بە هۆی بۆردوومانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە شەهیدبوو، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی ئەنجامدا.
لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەکەدا، بەهادین عەبدوڵا وتی” ئیدانەی ئەو لایەنە دەکەم کە دژایەتی گەلی کورد و بە تایبەتی سلێمانی دەکەن و دەستی دەرەکیی دەهێننە ناو خاکی کوردستان، بە پارە و نەوتی خۆمان ڕۆڵەکانمان تیرۆر دەکەن، شەرم و مردنە بۆ دژە تیرۆری پارتی (پەدەکە) کە چەواشەکاریی دەکات.
داواشی لە نەتەوەیەکگرتووەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کرد، ئەم کردەوانە لە دژی گەلی کورد قبوڵ نەکەن، هەموو ئاستێکی تێپەڕاندووە، چەندین کەس وەک کچەکەی من تیرۆرکراوە.
ب. جـ
Comments are closed.