وادەى کۆتایی هاتنى گەرماى هاوین ئاشکرا کرا

ناوەندى هەواڵەکان

ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراق بڵاوى کردەوە، له‌ سبەى چوارشەممەوە له‌ سه‌رانسه‌ری وڵاتەکەمان پله‌كانی گه‌رما ده‌ست به‌ دابه‌زین ده‌كه‌ن و كۆتایی به‌و شه‌پۆله‌ گه‌رمایانه‌ دێت، كه‌ ئه‌مساڵ هه‌موو ناوچه‌كانی عێراقی گرته‌وه‌.

ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراق لەبارەى کۆتایهاتنى شەپۆلى گەرماى ئەمساڵ ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، له‌ سبەى چوارشەممەوە له‌ سه‌رانسه‌ری وڵاتەکەمان پله‌كانی گه‌رما ده‌ست به‌ دابه‌زین ده‌كه‌ن.

دەشڵێن، لە سبەینێوە كۆتایی به‌و شه‌پۆله‌ گه‌رمایانه‌ دێت، كه‌ ئه‌مساڵ هه‌موو ناوچه‌كانی عێراقی گرته‌وه‌.

جێگاى ئاماژەیە، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی هەرێم بڵاوى کردووەتەوە، ئەمڕۆ بەراورد بە دوێنێ پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە.

ئ.م

Comments are closed.