کەشناسی عێراق: پلەکانی گەرما لە دابەزین بەردەوام دەبن

ناوەندى هەواڵەکان

دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند، لەچەند رۆژی داھاتوودا پلەکانی گەرما لە دابەزین بەردەوام دەبن، دەشڵێن، لە پارێزگاى دهۆک پلەکانى گەرما بۆ ٣٨ پلەى سیلیزى دادەبەزن.

دەستەی کەشناسی عێراق لەبارەى دۆخى کەشوھەوای چوار رۆژی داهاتوو ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە .

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، سبەینێ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی پەڵە ھەور و پلەکانی گەرما جێگیر دەبن.

دەشڵێن، پلەکانی گەرما لە بەغداد و پارێزگاکانی ناوەڕاست ٤٢ پلەی سیلیزی دەبێت، لە باشوری عێراق لە نێوان ٤٣ بۆ ٤٦ پلەی سیلیزی، لە سلێمانی ٤٠ پلە، لە ھەولێر ٤١ پلە، لە دھۆک ٣٨ پلەی سیلیزی دەبێت.

باس لەوەشکراوە، لە رۆژی یەکشەممە پلەکانی گەرما جێگر دەبن و هەروەها، ڕۆژى دووشەممە کەمێک بەرز دەبنەوە و رۆژی سێشەممە پلەکانی گەرما جێگیر دەبن و بایەکى ھەڵدەکات و پلەکانی گەرما روو لە دابەزین دەکەن.

ئ.م

Comments are closed.