دۆخى کەش و هەواى ٢٤ کاتژمێرى داهاتوو ئاشکرا کرا

ناوەندى هەواڵەکان

کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ و سبەى ئاسمان ساماڵ دەبێت.

کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و خێرایى با لە نێوان ١٠ بۆ ١٥ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، مەوداى بینین لە نێوان هەشت بۆ ١٠ کیلۆمەتر دەبێت.

دەشڵێن، سبەى ئاسمان ساماڵ دەبێت.

باس لەوەش کراوە، بەپێى پێشبینییەکان ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما لە گەرمیان دەبێت، کە ٤٣ پلەیە و نزمترین پلەى گەرماش لە حاجى ئۆمەران دەبێت، کە ٣٠ پلە دەبێت.

ئـ.م

Comments are closed.