ناوەندی هەوالەکان
لە شاخەکانی گونەش و زیارەت لە چیای گابار لە شڕناخ کە دارەکانی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە دەبڕدرێنەوە، ئاگر کەوتووەتەوە و تا ئێستاش ئاگرەکە کە هۆکاری کەوتنەوەی نەزانراوە بەردەوامە و کۆنتڕۆڵ نەکراوە.
بە هۆکارێکی نادیار لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە، لە چیای گابار لە شڕناخی باکووری کوردستان، ئاگرێکی گەورە کەوتووەتەوە و تا ئێستاش بەردەوامە و کۆنترۆڵنەکراوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە لەو ناوچانەی ئاگرەکەی لێکەوتووەتەوە سەرباز و جەردەوانانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکی تێدا جێگیرکراون.
بەگوێرەی زانیارییەکان ئاگرەکە تادێت زیاتر تەشەنە دەستێنێت و ڕووبەرێکی زیاتر دەسووتێنێت.
ب ق
Comments are closed.