ڕێگە نەدرا خوێندنەوەی دووەمی هەموواری یاسای باری کەسیی لە پەرلەمانی عێراق بکرێت

ناوەندی هەواڵەكان

دوێنێ‌ پەرلەمانی عێراق كۆبووەوە و بڕیاربوو خوێندنەوەی دووەم بۆ هەموواری یاسای باری كەسیی بكات، بەڵام بەشێك لە پەرلەمانتارانی سوننە و شیعەكان و  پەرلەمانتارانی كورد دژی هەموواركردنەوەكە بوون، بۆیە ڕێژەی یاسایی كۆبوونەوەكە تەواو نەكرا و دانیشتنەكە دواخرا.

دوێنێ هاوپەیمانی ١٨٨ دژی هەمواركردنەوەی یاسایی باری كەسی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیان ئەنجامدا و بەیاننامەیەكی ناڕازییان خوێندەوە و جەختیان كردەوە، ئەم هەمووارە دابەشبوونێكی كۆمەڵایەتی بەدوای خۆیدا دەهێنێت، هەروەها زۆرێك لە مادەكانی دەستوور پێشێل دەكات.

دوێنێ‌ پەرلەمانی عێراق كۆبووەوە و بڕیار بوو خوێندنەوەی دووەم بۆ هەموواری یاسای باری كەسیی بكات، بەڵام بەشێك لە پەرلەمانتارانی سوننە و شیعە و پەرلەمانتارانی كورد دژی ئەو هەموواركردنەوەیە بوون، بۆیە ڕێژەی یاسایی كۆبوونەوەكە تەواو نەكرا و دانیشتنەكە دواخرا بۆ كاتێكی نادیار.

ماوەی دوو مانگە دژی هەموواری یاسایی باری كەسیی شەقامی عێراق پڕ بووە لە جموجۆڵ و دەنگی ناڕازیی و ڕێكخراوەكان دەیان جۆر چالاكییان ئەنجامداوە، بۆ ئەوەی كۆدەنگی درووست بكەن و ڕێگەنەدەن هەمووارەكە پەسەند بكرێت.

بەپێی هەمووارەكە هاوسەرگیریی كاتی ڕێگەپێدراو دەبێت و كچی تەمەن نۆ ساڵ هاوسەرگیری پێدەکرێت و مافی بەخێوكردنی منداڵ دەدرێت بە باوك، هەروەها پێشەكی و كۆتایی مارەیی لە هاوسەرگیرییدا هەڵگیرێت لەگەڵ چەندین بڕگەی دیكە، كە وا دەكات مەزهەبی جەعفەری لە یاساكەدا زاڵ بێت.

جێگەی ئاماژەیە، بەشێكی زۆر لە پەرلەمانتارانی شیعە پاڵپشتی هەموواركردنەوەی ئەو یاسایە دەكەن، لە مانگی ڕابردوودا خوێندنەوەی یەكەم بۆ هەمووارەكە كرا، ئەو پەرلەمانتارە شیعانە دەڵێن: دەنگدان بە هەموواری یاسایی باری كەسی ئەركێكی شەرعی و ئەخلاقییە.

هـ.ئ

Comments are closed.