ناوەندی هەواڵەكان
ئەمڕۆ وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق بڵاوی كردەوە، دوای گەڕانەوەی ئاوارەكانی سنووری نەینەوا بۆ زێدی ڕەسەنی خۆیان بڕی چوار ملیۆن دینار هاوكاری دارایی بۆ هەر خێزانێكی لەو ١٢٦ خێزانەی ئاوارەكانی نەینەوا كە پێشتر گەراونەتەوە دابەشكرا، بەردەوام دەبن لەكاركردن بۆ گەڕانەوەی سەرجەم ئاوارەكان.
وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق لەبارەی دابەشكردنی هاوكاری دارایی بەسەر سەدان ئاوارەی گەڕاوەی نەینەوا ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، لە چوارچێوەی پیلانەكانی حكومەت و وەزارەتەكەیان، دوای گەڕانەوەی ئاوارەكانی نەینەوا و شنگال لە كامپەكانی هەرێمی كوردستانەوە بۆ زێدی ڕەسەنی خۆیان، ئەمڕۆ بڕی چوار ملیۆن دینار هاوكاریی دارایی بۆ هەر خێزانێک لەو ١٢٦ خێزانەی کە پێشتر ئاوارەبوون و گەڕاونەتەوە شنگال دابەشكردووە.
ئاماژە بەوەشكراوە، لە ڕۆژانی داهاتوودا بەردەوام دەبن لە دابەشكردنی هاوكاریی دارایی بەسەر سەرجەم ئەو خێزانانەی، كە تازە لە كامپەكانەوە دەگەڕێنەوە بۆ شنگال، هەروەها بەردەوام دەبن لەكاركردن بۆ گەڕانەوەی سەرجەم ئاوارەكان.
جێگەی ئاماژەیە، حكومەتی عێراق بۆ كۆتاییهێنان بە دۆسییەی ئاوارەكان هەوڵەكانی چڕ كردووەتەوە، بەڵام هەندێك جار بەهۆی ڕێگرییەكانی پەدەكەوە لە كامپەكانی هەرێمی كوردستانەوە ڕێگری لە گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ زێدی خۆیان دەكرێت، ئەمەش تاڕادەیەك پڕۆسەی گەڕانەوەی ئاوارەكانی لاواز كردووە.
هـ.ئ
Comments are closed.