ناوەندی هەواڵەكان
شەوی ڕابردوو لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە ماڵی سەرۆكی پەرلەمانى عێراق (بەوەكالەت) لە بەغدا كۆبوونەوە، سوودانی ڕایگەیاند، ئەگەر سەلمێندرا هەركەسێك، كە تۆمەتبارە بە گوێگرتن لە پەیوەندییەكانی سەرۆكوەزیران لێپرسینەوەی لەگەڵ دەكرێت.
میدیا عێراقییەكان سەبارەت بە ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە بەغدای پایتەختى عێراق زانیاری نوێ دەخەنەڕوو.
میدیاكان بڵاویان كردەوە، شەوی ڕابردوو لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی ٢٠٢ـەمین كۆبوونەوەی ئاسایی خۆیان لە ماڵی موحسین مەندەلاوی، سەرۆكی پەرلەمانى عێراق بە وەكالەت لە بەغدا ئەنجامداوە.
دەشڵێن، سوودانی ڕایگەیاندووە، ئەگەر سەلمێندرا هەركەسێك، كە تۆمەتبارە بە گوێگرتن لە پەیوەندییەكانی سەرۆكوەزیران لێپرسینەوەی لەگەڵ دەكرێت.
ئاماژە بەوەشكراوە، چوارچێوەی هەماهەنگی پاڵپشتی خۆی بۆ هەوڵەكانی حكومەت بۆ جێبەجێكردنی بەرنامەكەی و خزمەتكردنی هاووڵاتیان دووپاتکردەوە كردەوە.
لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو میدیاكانی عێراق هەواڵی گوێگرتنیان لە پەیوەندییەكانی محەممەد شیاع سوودانی سەرۆكوەزیرانی عێرایان بڵاوكردەوە، كە لەلایەن كارمەندان و فەرمانبەرانی نوسینگەكەی خۆیەوە ئەو كارە ئەنجامدراوە، دوای بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە سوودانی بڕیاریدا بە پێكهێنانی لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە.
هـ.ئ
Comments are closed.