یەرەژە لە دژی لەسێدارەدان واژۆی کۆکراوەی ڕەوانەی چەندین ڕێکخراو کرد

ناوەندی هەواڵەکان

یەرەژە ئەو واژۆیانەی کە لە چوارچێوەی کامپەینی “نا بۆ سێدارە” کۆیکردبوونەوە، بۆ ١٣ ڕێکخراو و سەندیکای ڕۆژنامەنووسان، ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ، یاساناسان و بەرگریکارانی مافەکانی مرۆڤى نارد.

لە دژی بڕیاری لە سێدارەدانی ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانان پەخشان عەزیزی و شەریفە محەمەدی لەلایەن دادگای ئێرانەوە، یەکێتی ڕاگەیاندنی ژنان- یەرەژە ١٢ـی ئابی ئەمساڵ کامپەینی “نا بۆ سێدارە”ـی دەستپێکردبوو.

لە دوای ١٤ ڕۆژ بەردەوامی کامپەینەکە، یەرەژە ٢٦ـی ئاب لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەنجامەکانی ئاشکرای کرد و ڕایگەیاند، کە لە ڕۆژنامەنوووسان، سیاسەتمەداران، ڕۆشنبیران، چالاکوانان، ئەندامانی ڕێکخراوە مەدەنیەکان، ژنان، ڕێکخراوەکانی بواری یاسا لە هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، چوار پارچەی کوردستان، وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەک لوبنان، میسر، مەغریب، تونس و وڵاتانی ئەوروپا ٣٦ هەزار و ٣٩٨ واژۆیان کۆکردووەتەوە.

هەروەها ئاماژەیان بەوەشکردووە، واژۆکان بۆ رێکخراوەکانی رۆژنامەوانان و مافەکانی مرۆڤ دەنێرن.

لە ئێستاشدا بە گوێرەی زانیارییەکانی دەستەی بەڕێوەبەری یەرەژە، واژۆکان ئاڕاستەی کۆمیتەی پاراستنی ڕۆژنامەنووسان، یەکێتی نێودەوڵەتیی ڕۆژنامەنوووسان، ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوور، ئاژانسی ڕۆیتەرز، سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی عومان، سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی سۆماڵ، سەندیکای ڕۆژنامەبووسانی ئوردن، سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی لوبنان، سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی میسر، سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی باشووری کوردستان، ناوەندی میترۆ لە باشووری کوردستان، ڕێکخراوی نێودەوڵەتی چاودێری مافەکانی مرۆڤ و چەندین مافناس و بەرگریکاری مافەکانی مارۆڤ کراوە.

ب. ق

Comments are closed.