ناوەندی هەواڵەكان
ڕاوێژكاری ئابووری سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، لە ٪٧٠ـی بازاڕ و كەرتی تایبەت و خۆیان لە پێدانی باج بە حكومەت دەدزنەوە، دەشڵێت، بەهۆی خۆدزینەوە لە باج، لە عێراق باج لە ٪٤ تێناپەڕێت.
مەزهەر محەمەد ساڵح ڕاوێژكاری ئابووری سەرۆكوەزیرانی عێراق سەبارەت بە خۆدزینەوەی بازرگان و كۆمپانیاكان لە پێدانی باج بە حكومەت، بۆ میدیا ناوخۆییەكان دەدوێت.
مەزهەر محەمەد ساڵح ڕایگەیاند، باج بە گشتی لە وڵاتانی پێشكەوتوودا نزیكەی لە ٪٢٥ـی كۆی بەرهەمی ناوخۆ پێكدەهێنێت، بەڵام بەهۆی خۆدزینەوە لە باج، لە عێراق باج لە ٪٤ تێناپەڕێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ٪٧٠ـی بازاڕ و كەرتی تایبەت و خۆیان لە پێدانی باج بە حكومەت دەدزنەوە.
ئەمە لەكاتێكدایە، بەپێى یاساى باجى عێراق هەر كۆمپانیایەك یا هەر مۆڵێك بكرێتەوە، پێویستە پابەندى كۆمەڵیك مەرج و ڕێنمایی حكومەت بێت، یەكێك لە مەرجەكانیش پێدانی باجی مانگانە یان ساڵانەیە بەحكومەت.
هـ.ئ
Comments are closed.