سزادانى پڕۆژەى تاوەرەکانى مۆبایل لەکاتى ئەنجامدانى سەرپێچى ژینگەیى ئاشکرا کرا

ناوەندى هەواڵەکان

دەستەى پاراستن و چاککردنى ژینگەى هەرێم بڵاوى کردەوە، لەکاتى ئەنجامدانى سەرپێچى ژینگەیى لەلایەن پڕۆژەکانى تاوەرى مۆبایل و ئینتەرنێت چەندین سزا دەدرێن بەجۆرێک ئەگەر ڕەزامەندى ژینگەییان نەبوو ئەوا بە بڕى چوار ملیۆن دینار سزا دەدرێن.

دەستەى پاراستن و چاککردنى ژینگەى هەرێم لەبارەى ئەنجامدانى سەرپێچى ژینگەیی لەلایەن پڕۆژەکانى تاوەرى مۆبایل و ئینتەرنێت ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، بەپێى ڕێنمایی ژمارە ٢ـی ساڵى ٢٠٢٣ لەبارەى بەرزەفتکرن و بەدواداچونە ژینگەییەکان کە لە دەستەکەمان دەرچووە هەر خاوەن پڕۆژەیەکى تاوەرى مۆبایل و ئینتەرنێت سەرپێچى ژینگەیى ئەنجام بدات ئەوا سزا دەدرێت.

دەقى ڕێنماییەکان لەبارەى سزادانى پڕۆژەکانى پەلەوەرى و کشتوکاڵى لەکاتى ئەنجامدانى سەرپێچى ژینگەیی بەمجۆرەن:-

ئ.م

Comments are closed.