جارێکی دیکە پارێزەران داوای ئەنجامدانی دیداری ڕێبەر ئۆجالانیان کرد

ناوەندی هەواڵەکان

پارێزه‌رانی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان، کە ماوەی لە ٤٢ مانگە ناتوانرێت ھیچ زانیارییەک لە بارەیەوە وەربگیرێت، داواكارییه‌كی نوێیان پێشكه‌ش كرد.

هه‌ریه‌ك له سوزان ئکیپ، جەنگیز یورەکلی، ئیبراهیم بیلمەز و ئیمران ئمەکچی له‌ پارێزه‌رانی نووسینگه‌ی یاسایی سه‌ده‌، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن دیدار له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالاندا ئەنجامبدەن، سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له‌ داواكاری گشتیی كۆماری بورسا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زیندانی ئیمراڵی-یان كرد.

لە هەمان کاتیشدا پارێزەران بۆ ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ زیندانیی دیکەی ئیمراڵی هەریەکە لە عومه‌ر خه‌یری كۆنار، حامیلی یه‌ڵدرم و وه‌یسی ئاكتاش ئه‌نجام بده‌ن، سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له‌ داواكاری گشتیی كۆماری بورسا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زیندانی ئیمراڵییان كرد.

زۆربەی داواکارییەکانی پارێزەران بۆ ئەنجامدانی دیدار، هەر شەش مانگ جاریک لەلایەن ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنی سزای بورساوە بە بیانووی “سزای دیسپلین” ڕێگری لێدەکرێت.

لە ٢٥ـی ئاداری ٢٠٢١ەوە هیچ هەواڵێک لەبارەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەست نییە.

 ب. ق

Comments are closed.