ناوەندی هەواڵەكان
فەرماندەیەكی باڵای سەربازی ئێرانی ڕایگەیاند، وڵاتەكەی وەڵامی توندی ئیسرائیل دەداتەوە، چونکە دوژمنانمان ئەو خەونە دەبەنە گۆڕەوە كە ئێران وەڵامی كوشتنی ئیسماعیل هەنیەى سەرۆكی پێشوی مەكتەبی سیاسی حەماس نەداتەوە.
عەمید عەبدولڵاهی، جێگری كاروباری هەماهەنگی لە دەستەی ئەركانی هێزە چەكدارەكانی ئێران سەبارەت بە وەڵامدانەوەی ئیسرائیل و هێرشكردنە سەر ئەو وڵاتە، بۆ ئاژانسی میهر دەدوێت.
عەمید عەبدولڵاهی ڕەخنەی لە وڵاتانی ڕۆژئاوا گرت، كە بێباكانە بەرامبەر بە تاوانەكانی ئیسرائیل بێدەنگ ماونەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە تۆڵەی كوشتنی ئیسماعیل هەنییە، سەرۆكی پێشوی مەكتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس ئێران وەڵامێكی توندی دوژمن دەداتەوە، بەڵام كاتی وەڵامدانەوەكە دیار نییە.
دەشڵێت، دوژمنانمان ئەو خەونە دەبەنە گۆڕەوە كە ئێران وەڵامی كوشتنی ئیسماعیل هەنیەى سەرۆكی پێشوی مەكتەبی سیاسی حەماس نەداتەوە.
جێگای ئاماژەیە، لە كۆتایی مانگی تەمموز ئیسماعیل هەنیەی سەرۆكی مەكتەبی سیاسیی حەماس، بە مەبەستی بەشداریكردن لە مەراسیمی دەستبەكاربوونی مەسعوود پزیشكیانی سەرۆكی ئێران سەردانی ئەو وڵاتەی كردبوو، دواتر لە هێرشێكدا كوژرا.
هـ.ئ
Comments are closed.