ناوەندی هەواڵەکان
دەسپێشخەریی دادپەروەری دژی گۆشەگیری ڕایگەیاند گۆشەگیری ئیمراڵی هەموو بەها یاساییەکان پێشێل دەکات و وتی: “بانگەواز لە هەمووان دەکەین ناڕەزایەتی دەرببڕن دژی گۆشەگیری، تورکیا بانگهێشت دەکەین بۆ دادپەروەریی”.
دەسپێشخەریی دادپەروەریی دژی گۆشەگیری لەلایەن ژمارەیەک یاساناس و چالاکوان دژی پێشێلکردنی مافەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی سیاسیی دامەزراوە، لە ئامەد لە ناوەندی چاندی دیجلە فورات ڕاگەیاندراوێکیان خوێندەوە.
لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا وتەبێژی کۆمیسیۆنی یاسایی دەم پارتی و کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤ، ئۆزتورک تورکدۆغان ڕاگەیاندراوەکەی خوێندەوە.
ئۆزتورک تیشکی خستەسەر گۆشەگیری درێژخایەنی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هەوڵ و داخوازییە بەردەوامەکان بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیری و ڕایگەیاند کۆنسەی ئەورووپا دووبارە دۆسیەی گۆشەگیری دەکاتە ڕۆژەڤی خۆی و گوتی: “پێشنیاری کۆمیتەی وەزیرانی کۆنسەی ئەوروپا لە ساڵی ٢٠٢١ بۆ تورکیا، جێبەجێ نەکران. لە مانگی ئەیلول دیسانەوە کۆمیتەکە ئەم دۆسیەیە دەکاتە ڕۆژەڤی خۆی و هەڵسەنگاندنی بۆ دەکات”.
ئۆزتورک ئاماژەی بەوە کرد، ٤٤ مانگە زانیاری دەربارەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی ئیمراڵی نییە، گوتی: “دەبێت ڕای گشتی دیموکراتیک ئەم گۆشەگیرییە توند و درێژخایەنە قبووڵ نەکات”.
ئۆزتورک ڕایگەیاند گۆشەگیری ئاستەنگە لەبەردەم چارەسەری پرسی کورد و ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەنگی چارەسەری پرسی کوردە، گوتی: “بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیری لەگەڵ هەموو ڕێکخراوە مەدەنییەکان کۆدەبینەوە، بانگەواز لە هەمووان دەکەین دژی ئەم گۆشەگیرییە ناڕەزایەتی دەرببڕن. بەم بانگەوازە داوای دادپەروەری دەکەین دژی گۆشەگیری. دیسانەوە بانگهێشتی تورکیا دەکەین بۆ دادپەروەریی.”
ب.گ
Comments are closed.