ناوەندی هەواڵەكان
ماڵپەڕی شەفافییەت داهاتی هەفتەی ڕابردووی سلێمانی بڵاو كردەوە، كە كۆی گشتیی داهاتەكە پێنج ملیار و ٧١١ ملیۆن و ٤٣٣ هەزار و ٤٥٠ دینار بووە، زۆرینەی داهاتەكەش بەشێوەی نەختینەیی بووە.
ماڵپەڕی شەفافییەت داهاتی هەفتەی ڕابردووی سلێمانی بڵاوكردەوە، بەپێی ڕاگەیەندراوەكە كۆی گشتی داهاتی سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و ڕاپەرین لە هەفتەی ڕابردوودا پێنج ملیار و ٧١١ ملیۆن و ٤٣٣ هەزار و ٤٥٠ دینار بووە.
ئاماژە بەوەشكراوە، زۆرینەی داهاتی هەفتەی ڕابردوو بەشێوەی نەختینەیی بووە.
جێگای ئاماژەیە، ڕۆژی ١٥ـی كانوونی یەكەمی ٢٠٢٢ لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە، پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی كەوتە كار و لە ئێستادا هاوڵاتییان دەتوانن لەڕێگەی ماڵپەڕی شەفافییەتەوە ئاگاداری داهاتی ڕۆژانەی سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕین بن.
ئ.م
Comments are closed.