شەهید کاروان هۆرام؛ شۆڕشگێڕ و ڕۆژنامەنووسی ئازاد لە هەورامانەوە

ناوەندی هەواڵەکان

ئەمڕۆ دوو ساڵ بەسەر شەهیدبوونی شۆڕشگێڕ و ڕۆژنامەنووسی ڕاگەیاندنی ئازاد “کاروان هۆرام”ـدا تێدەپەڕێت، ئەو لە هەورامانی ڕۆژهەڵاتەوە پێی هەڵگرت و بەقەڵەم و کامێراکەی ڕاستینەی نەتەوەی کوردی بەیان دەکرد و تا کۆتا هەناسەی ڕەنجی بۆ ئازادیی دا.

محەمەد مەلەکی ناسراو بە کاروان هۆرام، شۆڕشگێڕیی ئازادیی کوردستان و ئەندامی یەکێتیی ڕاگەیاندنی دیموکراتیک-یەرەدە، لە گوندی ژاوەرۆی سەر بە شاری سنە، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایکبوو.

هەر لە منداڵییەوە هەستی وڵاتپارێزی لە ناخییدا چەکەرەی کرد و لەگەڵ پێگەشتنیدا زیاتر درکی بە تاوانەکانی دەوڵەتانی سەردەست دژی گەلی کورد کرد، پێش پێهەڵگرتنیشی بۆناو تێکۆشانی ئازادیی گەلی کورد، بۆ پەروەردەکردنی منداڵانی نەوەی دواڕۆژ، لەسەر ئەرکی خۆی گۆڤارێکی پەروەردەیی تایبەت بە منداڵانی بەرهەم هێنا.

دواتر ڕووی لە تێکۆشانی ئازادیی کرد و لە ڕاگەیاندنی ئازاددا جێی گرت و ماوەیەک بەرپرسی بەشی فارسی ئاژانسی هەواڵیی فوراتنیوز بوو و بۆ ماوەی ١٥ ساڵ لەناو تێکۆشانی شۆڕشی ئازادیی کوردستان و ڕاگەیاندنی ئازاد خەباتی کرد.

سەرەنجام بەهۆی نەخۆشییەوە لە ١٤ـی نیسانی ٢٠٢٣ لە چیا ئازادەکانی کوردستاندا، کاروان هۆرام شەهیدبوو.

دوای شەهیدبوونی، کۆمیتەی شەهیدانی پەکەکە، نامیلکەیەکی بەناوی “کاروانێک لە وشە ئازادەکان” کە نووسین و یادەوەریی و هەڵسەنگاندنەکانی شەهید کاروان هۆرام لە خۆ دەگرێت، چاپ و بڵاوکردەوە، لە ئێستا لە شێوەی کتێبی دەستی و ئەلیکترۆنی لەبەردەستی خوێنەراندایە.

ب. جـ

Comments are closed.