هەڵەبجە
گرووپى مۆسیقاى کیژانى سنه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان، کە له هه‌شت كچى هونەرمەند پێکدێن، به جلوبه‌رگى کەلتووریی کوردییەوە سەردانی هەڵەبجەیان کرد و کۆنسێرتێکیان ئەنجامدا.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى لاوانى هه‌ڵه‌بجه، كۆنسێرتێكى تایبه‌تى له‌گه‌ڵ گرووپى مۆسیقاى کیژانى سنه به‌ڕێوه‌برد، به‌سه‌دان كه‌س له تەمەنە جیاوازەکان به‌شداربوون تێیدا.
ئه‌ریوان سه‌ڵاح، به‌ڕێوه‌به‌رى ڕ‌ۆشنبیرى و لاوانى هه‌ڵه‌بجه بە ڕۆژنیوزی وت: وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى لاوانى هه‌ڵه‌بجه هه‌میشه بره‌و ده‌ده‌ین به‌لایه‌نه هونه‌ریی و ڕۆشنبیرییه‌كان له شاره‌كه‌دا بۆ زیندووكردنه‌وه‌ى كه‌لتوورى كورده‌وارى، ئه‌مڕۆش كۆنسێرتێكى هونه‌ریمان له‌گه‌ڵ گرووپى مۆسیقاى كیژانى سنه ساز کرد، سه‌رجه‌م ئه‌و گۆرانییانه‌ى پێشكه‌شى ده‌كه‌ن گۆرانى ڕه‌سه‌نى كوردین.
هەروەها عه‌سه‌ل فه‌رشید هونه‌رمه‌ندى ژەنیار بە ڕۆژنیوزی وت: له شارى سنه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستانه‌وه هاتوینه‌ته هه‌ڵه‌بجه و كۆنسێرت ده‌كه‌ین، هه‌ڵه‌بجه‌مان زۆر خۆشده‌وێت، هه‌شت كه‌سین به ١٢ گۆرانى کوردیی به‌شداریمانكردووه، بۆ خزمەتکردنی هونەری کوردیی و شاری هەڵەبجە
ب.گ
Comments are closed.