هەپەگە سێ گەریلای بەبیرهێنایەوە کە لە زاپ شەهیدبوون

ناوەندی هەواڵەکان

هەپەگە ناسنامەی سێ گەریلای شەهیدی ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، هەڤاڵانەمان مونزور و ئەرداڵ و چیاگەر لە هیچ ئەرکێک پاشەکشەیان نەکرد و هەموو هەوڵەکانی دوژمنیان پووچەڵ کردەوە، بە پسپۆڕییان لە شەڕ و تاکتیکە هاوچەرخەکان و بە هاوڕێیەتی بەهێزیان، ناوی خۆیان لە مێژووی تێکۆشانماندا نووسییەوە، میراتێکی تێکۆشانی مەزنیان بۆ ئێمە جێهێشت.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، لە ڕاگەیاندراوێکدا ناسنامەی سێ گەریلای شەهیدی ڕاگەیاند، کە لە تەموزی ٢٠٢٤ لە هەرێمی زاپ لە هیرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا شەهیدبوون.

هەپەگە لە ڕاگەیاندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەکرد، جەنگاوەرانی هێژای ئاپۆیی، مونزور سەرحەد و ئەرداڵ ڕەشۆ و چیاگەر دیجلە، لە ٢٢ـی تەموزی ٢٠٢٤ لە بەرامبەر هێرشەکانی دوژمن بۆ سەر هەرێمی زاپ تا دوا هەناسە فیداکارانە بەرخۆدانیان کرد و شەهیدبوون.

ڕاشیگەیاند، هەڤاڵانمان تا دوا هەناسە لەسەر هێڵی فیداکاری بەرخۆدانیان کرد و لەنێو هەلومەرجی دژواردا گەریلایەتییان کرد، بە بەرخۆدانی خۆیان، تێزی نەبەزینی جەنگاوەریی ئاپۆییان بۆ تەواوی جیهان سەلماند، هەرچەند دەوڵەتی داگیرکەری تورک تەقەمەنی قەدەغەکراو و گازی کیمیایی بەکاردەهێنێت، شکستی هێناوە.

لە بەردەوامیشدا باسی لەوەکرد، گەریلا هەم لە تیمە گەڕۆکەکانی سەر زەوی و هەم لە تونێلەکانی شەڕدا، پێرفۆرمانسێکی بێوێنەیان نیشاندا، لە هەموو ئەم کارانەدا، ئەم هەڤاڵانەمان خاوەنی ڕەنجێکی مەزن بوون، هەڤاڵانەمان مونزور و ئەرداڵ و چیاگەر لە هیچ ئەرکێک پاشەکشەیان نەکرد و هەموو هەوڵەکانی دوژمنیان پووچەڵ کردەوە، بە پسپۆڕییان لە شەڕ و تاکتیکە هاوچەرخەکان و بە هاوڕێیەتی بەهێزیان، ناوی خۆیان لە مێژووی تێکۆشانماندا نووسییەوە، هەڤاڵانەمان پارێزەری بەهێزی ژیانی پەکەکە بوون، بەهای ئازادییان لە هەلومەرجی سەختدا پاراست، میراتێکی تێکۆشانی مەزنیان بۆ ئێمە جێهێشت.

هەپەگە لە کۆتایشدا دەڵێت: ئێمەش وەک هەڤاڵانیان، دووپاتی دەکەینەوە هەردەم تێکۆشانی هەڤاڵانمان مونزور و ئەرداڵ و چیاگەر دەکەینە ڕێنیشاندەری خۆمان و بەڵێن دەدەین لە کوردستانی ئازاددا یادیان بەرز ڕابگرین، بەم هەستانەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هێژایان و گەلی کوردستانی وڵاتپارێز دەکەین.

هەپەگە سەبارەت بە ناسنامەی ئەو شەهیدانە بەم شیوەیە زانیاریی خستووەتەڕوو:

ناسناو: مونزور سەرحەد

ناو و پاشناو: ئیبراهیم چیدەم

شوێنی لەدایکبوون: وان

ناوی دایک_باوک: ڕەمزیە – ماشەڵا

شوێن و کاتی شەهیدبوون: ٢٢ـی تەمموزی ٢٠٢٤/زاپ

ناسناو: ئەرداڵ ڕەشۆ

ناو و پاشناو: سەرحەد ئاکچین

شوێنی لەدایکبوون: مێردین

ناوی دایک_باوک: واجیهە – عومەر

شوێن و کاتی شەهیدبوون: ٢٢ـی تەمموزی ٢٠٢٤/زاپ

ناسناو: چیاگەر دیجلە

ناو و پاشناو: ئیبراهیم محۆ

شوێنی لەدایکبوون: کۆبانێ

ناوی دایک_باوک: سوڵتان – جەمال

شوێن و کاتی شەهیدبوون: ٢٢ـی تەمموزی ٢٠٢٤/زاپ.

ب. ق

Comments are closed.