ناوەندی هەوالەکان
لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی كوردستان بە بۆنەی ڕۆژی کاریکاتێر ١٦ کاریکاتێرنیست ١٢هەمین پێشانگای خۆیان کردەوە، كە پێنج لەوانەش ژنن هەروەها وەك بەشداربوان دەڵێن، ئامانج لە كردنەوەی ئەم پێشانگایە هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگەیە سەبارەت بە ژینگە.
ئەمرۆ لە شاری سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی ڕۆژی کاریکاتێر بە ناوی”پەرتوک و کەلتوور”کۆمەڵێک کاریکاتێرنیست ١٢هەمین پێشانگای خۆیان کردەوە، پێشانگەکە بە بەشداری ١٦ هونەرمەند، کە پێنج لەوانەش ژنن پێشانگایەك كرایەوە و چالاكیەكە تا ڕۆژی ١٩ی مانگی نیسانی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت.
هەروەها ئەو پێنج ژنە بریتین لە، بەهاراک زارعی، شیلان هۆشیاری، سەنام ئەفزەلی، پەرەستو فوروحی، چییە فەتحی.
وەك ژنانی بەشدار لە چالاكیەكە دەڵێن، ئامانج لە كردنەوەی ئەم پێشانگایە هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگایە سەبارەت بە ژینگە.
دەشڵێن، هەندێک جار ئەم هۆشدارییە بە زمانی گاڵتەجاڕی و کارتۆنەکان دەردەبڕدرێت، ئەو کارانەی لە پێشانگاکەدا هاتووە، باس لە پرسگەلێکی وەکوو دارستان بڕین، لەناوبردنی ڕووەک، پیسبوونی هەوا، کەمبوونەوەی چینی ئۆزۆن، نەبوونی سەرچاوە سروشتییەکان بۆ نەوەکانی داهاتوو، کەمبوونەوەی ئۆکسجین و قەیرانەکانی دیکە، کە مەترسی لەسەر ژینگە درووست دەکەن كراوە.
س.خ
Comments are closed.