ناوەندی هەواڵەکان
کەجەکە نیگەرانی خۆی لە بارەی دۆخی تەندرووستی ئەندامی شاندی ئیمرالی دەم پارتی و جێگری سەرۆک پەرلەمان سری سورەیا ئۆندەرەوە دەبڕی و هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ خواست، هەروەها ڕایگەیاند، ئەمە ڕووداوێکە دەبێت لێکۆڵینەوەی لێبکرێت و ڕوونبکرێتەوە.
هاوسەرۆکایەتیی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە)، سەبارەت بە بارودۆخی تەندرووستی سری سوورەیا ئۆندەر ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
پەیامەکەی کەجەکە بەم شێوەیەیە:
“جێگری سەرۆک پەرلەمان لە پشکی دەم پارتی و ئەندامی شاندی ئیمراڵی، بەڕێز سری سورەیا ئۆندەر بەهۆی جەڵتەی دڵەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا و نەشتەرگەرییەکی ١٢ کاتژمێری بۆ ئەنجام درا. بە داخەوە دکتۆرەکان ڕایانگەیاند، هیشتا مەترسییەکان لەسەر ژیانی بەردەوامە. بە غەمگینییەوە ئەم هەواڵەمان لە ڕاگەیاندنەکانەوە بیست و هەوڵمان دا دۆخی ڕاستەقینەی بزانین.
پێش هەموو شتێک هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ دەخوازین و هیوای خۆڕاگری بۆ دەخوازین. جێگەی نیگەرانییەکی گەورەیە کە مرۆڤێکی سەنگین کەوتووەتە دۆخێکی لەم شێوەیەوە، کە بە تێکۆشانی سۆسیالیزمی و دیموکراسی، بە کارە هونەرییەکانی بووەتە موڵکی گەل. هیوا و خواستمانە بە زووترین کات ئەم دۆخە تێپەڕێنێت و درێژە بە کارە تەواونەکراوەکانی و بە تایبەت کارەکانی لە پێناو ئاشتی و دیموکراسیی بدات. ڕایدەگەینین خواست، هیوا و چاوەڕوانییەکەی لەم شێوەیەمان هەیە.
لە کاتێکدا کە چارەسەری سیاسی دیموکراتیکی پرسی کورد بووە بە ڕۆژەڤی تورکیا و هەنگاوی گرنگ بەرەو دیالۆگ دەنرێت، کەوتنە دۆخێکی لەم شێوەیەی سری سورەیا ئۆندەر، کە لەم پڕۆسەیەدا ڕۆڵێکی ستراتیژی تێدا گێڕا، زۆر کاریگەر دەبێت. لەبەرئەوەی سری سورەیا ئۆندەر کاری گرنگی بەڕێوەبرد و بۆ پەرەدان بە پڕۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک و گەیشتنی بەم ئاستە ڕۆڵێکی مەزنی گێڕا.
لەسەر ئەم بنەمایە دوای کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆککۆمار و پێش چاوپێکەوتنی لەگەڵ وەزیری داد دا کەوتە دۆخێکی لەم شێوەیەوە. بۆیە ئەوانەی لە تورکیا لایەنگری دیموکراتیکبوون و چارەسەری پرسی کوردن، پێویستە زۆر باشتر لە ماناداری و سەنگینی کارەکانی سری سورەیا ئۆندەر تێبگەن و بۆ بەرەوپشێچوونی پرۆسەی چارەسەری دیموکراتیک و ئاشتی بوێرانەتر کاربکەن و هەوڵبدەن.
وەک ئەوەی دکتۆرانی نەشتەرگەرییەکە باسیان کردووە، بەگشتی ئەوەی دەزانرێت دۆخی ئێستای دۆخێکی ئاسایی نییە، لە دۆخێکی سەختدایە. گەر ڕۆڵی سری سورەیا ئۆندەر لە پرۆسەی سیاسیدا لەبەرچاوبگیرێت، ئەوکاتە دەبێت مرۆڤ بە گومانەوە لەم دۆخە بڕوانێت. بەو پێیەی دەزانرێت کە هێزی ناوخۆیی و دەرەکی هەن کە دژایەتی پڕۆسەی ئاشتی و دیموکراتیکردن دەکەن، سری سورەیا ئۆندەر چالاکانە بەشداری ئەم پرۆسەیە بووە.
دەمانەوێت ئەم نیگەرانییانەی خۆمان ئاشکرا بکەین و دوا لە هەموو هێزە پەیوەندیدارەکان دەکەین بۆ ڕوونکردنەوەی ئەم دۆخە لە هەوڵدانی پێویستدا بن.
هەرخۆی ڕێبەر ئاپۆ لە دیدارەکاندا بە گرنگییەوە سەرنجی خستووەبووە سەر ئەگەری ڕوودانی دۆخی لەم شێوەیە و داوای لە هەموو کەسێک کرد ڕێوشوێن بگرنەبەر و ئاگاداربن. بەم هۆکارە ئەمە ڕووداوێکە دەبێت لێکۆڵینەوەی لێبکرێت و ڕوونبکرێتەوە.
بۆ سەرکەووتنی ئەو پرۆسەیەی کە بە بانگەوازی ‘ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک’ـی ڕێبەر ئاپۆ دەستیپێکردووە و بە کار و هەوڵە مەزنەکانی بەڕێز سری سورەیا ئۆندەر بەرەوپێشەوەچووە، لە ئێستا و دواتریشدا درێژە بە هەوڵەکانمان دەدەین. هەم لەبەر ئەو باوەڕدارییەی بە ڕێبەر ئاپۆ و پرۆسەکەمان هەیە، هەم لەبەر ئەو ڕێز و حورمەتەی دەیدەینە دۆست و هاوڕێی دۆزی گەلەکەمان، بەڕێز سری سورەیا ئۆندەر هەوڵدانەکانمان زیاتر دەکەین و درێژەی پێدەدەین.
جارێکی دیکە هیوای خێرا چاکبوونەوەی بۆ دەخوازین و دەڵێین، دڵمان لەگەڵ دڵە سەنگینەکەیدا لێ دەدات.”
ڤ.م
Comments are closed.