ڕانیە
ئەمڕۆ، بە مەبەستی ڕێزگرتن لە ساڵیادی ڕاپەڕینی باشووری کوردستان و بە سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین و بە هاوبەشی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان، شەشەمین کەرنەڤاڵی ڕاپەڕین، لە زانکۆی ڕاپەڕین لە شارۆچکەی ڕانیە بەڕێوەچوو.
کەرنەڤاڵی ڕاپەڕین، بە دروشمی “ڕانیە پایتەختی ئازادییە” بە بەشداری سەرجەم کۆلێژ، بەش و کەسایەتی و توێژە جیاوازەکانی سنوورەکە و هەرێمی کوردستان و بە پیشاندان و نمایشکردنی چەندین جۆر چالاکی ئەنجامدرا.
لە کەرنەڤاڵەکەدا، کاری دەستی، کاری هونەریی، تابلۆ، کەلوپەلی فۆلکلۆری و خواردنە کوردەوارییەکان و چەندین شتی دیەکە نمایش کرابوون.
جێگای باسە، کەرنەڤاڵی ڕاپەڕین، ساڵانە بۆ ڕێزگرتن لە ساڵیادی ڕاپەڕینی ٥ـی ئاداری ١٩٩١ـی گەلی کورد، کە لە شاری ڕانیەی دەروازەی ڕاپەڕینەوە دەستی پێکرد بە چەندین چالاکیی زانستی، ئەکادیمی، کەلتووری، فەرهەنگی، ڕۆشنبیری و هونەری و بە جۆش و خرۆش و بە شدارییەکی بەرچاوی هاوڵاتییان بەڕێوەدەچێت.
ب. جـ
Comments are closed.