ڕاگەیاندنی ئازاد لە مەخموور ئێشکگری ئازادیی ڕێبەر ئاپۆیان گرتە دەست

مەخموور

لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخموور، چالاکی ئێشکگری بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان، کە لە ٢٠ـی تەمووزی ٢٠٢٣ـوە، دەستی پێ کردووە، لە ڕۆژی ٦٣٨ـەمیندا بەردەوامە و ئەمشەو ڕاگەیاندنی ئازاد لە مەخموور ئێشکگرییەکەیان گرتەدەست.

لە ٢٠ـی تەمووزی ٢٠٢٣ـوە، لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخموور، لەپێناو ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، چالاکی ئێشکگری دەستی پێ کردووە و ٦٣٨ ڕۆژە بەردەوامە، ئەمشەو گرووپی ١٢٥ـەمین دەستیان بە چالاکی کرد.

مەڕاسیمی گۆڕینی ئێشکگری لە گرووپی ١٢٤ـەمینەوە بۆ گرووپی ١٢٥ـیەمین لە ناوەندی چاند و هونەری مەخموور، لە بارەگای کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانی مەخموور، بە خولەکێک ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی تەڤگەری ئازادیی دەستی پێ کرد.

دواتر چالاکییەکە، بە درووشمی “بژی ڕێبەر ئاپۆ” و “بێ سەرۆک ژیان نابێ” و “بژی بەرخۆدانی ئیمراڵی” بەردەوام بوو، گرووپی ١٢٥ـەمینی ناوەندی چاند و هونەری مەخموور ئێشکگرییان دەست پێ کرد.

ب.گ

Comments are closed.