ناوەندی هەواڵەکان
بافڵ جەلال تاڵەبانى سەرۆکی یەنەکە لە دەباشان پێشوازی لە عەبدولعەزیز شەمەری، باڵیۆزی سعودیە لە عێراق کرد و ڕایگەیاند، ئامادەن هاوکارى کۆمپانیا سعودییەکان بکەن بۆ ئەوەى لە هەرێمى کوردستان وەبەرهێنان بکەن.
ئەمڕۆ نووسینگەى بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکى یەنەکە ڕایگەیاند، سەرۆکی یەنەکە لە دەباشان پێشوازی لە عەبدولعەزیز شەمەری، باڵیۆزی سعودیە لە عێراق کردووە و کۆبوونەتەوە.
بەگوێرەى ڕاگەیاندراوێکى نووسینگەى ڕۆژنامەوانیی سەرۆکى یەنەکە، لە کۆبوونەوەکەدا، بافڵ جەلال تاڵەبانی پەرۆشی حزبەکەى بۆ ڕەخساندنی دەرفەتی زیاتری وەبەرهێنان بۆ کۆمپانیا سعودیەکان پیشانداوە و لەو بارەیەوە وتویەتى” ئامادەین هەموو ئاسانکارییەک پێشکەشی کۆمپانیا و سەرمایەدارانی سعودیە بکەن تاوەکو لە بووژاندنەوەی زیاتری ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕۆڵی کاریگەر بگێڕن و کارەکانیان ببنە هۆی رەخساندنی هەلى کار”.
هەر بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، دۆخی سیاسیی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بووە و هەردوولا جەختیان لە یەکخستنی هەوڵەکان بۆ دوورخستنەوەی ناوچەکە لە گرژیی کردوەتەوە.
ب.گ
Comments are closed.