دژی شارەوانییەکی تری جەهەپە کودەتا کرا

ناوەندی هەواڵەکان

لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنێک دژی شارەوانی کەمال پاشای ئزمیر لە پشکی جەهەپە، پێنج کەس دەستبەسەر کران.

داواکاریی گشتی کۆماری کەمال پاشا بە تۆمەتی ‘گەندەڵی لە بەڕێوەبردنی داهاتی گشتیی’ لێپرسینەوەیەکی دژی شارەوانی کەمال پاشای ئزمیر لە پشکی جەهەپە دەست پێ کرد.

لەو چوارچێوەیەدا بڕیاری دەستبەسەرکردن بۆ پێنج کەس دەرکرا.

لەوانە (جێگری سەرۆکی شارەوانی کەمال پاشا ئ. ب)، (بەڕێوەبەری پێشووی بەشی کەلتوور و هونەر هـ. ب)، کارمەندانی شارەوانی (س. ک) و (ب. ب) و (بەرپرسی کۆمپانیای ڕێکخستن س. پ) لەم دەستبەسەرکران.

ب.گ

Comments are closed.