عێراق و هەرێم.. لەم مانگەدا شەش بوومەلەرزە ڕوویداوە

ناوەندی هەواڵ

دەستەی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق بڵاوی كردەوە، لە سەرەتای ئەم مانگەوە تا ئێستا شەش بوومەلەرزە لە عێراق و هەرێمی كوردستان بە گوڕی جیاواز ڕوویداوە.

دەستەی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق سەبارەت بە ژمارەی ئەو بوومەلەرزانەی لەماوەی ئەم مانگە لە ناوەندەكانیان تۆماركراوە، ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، بەپێی تۆماری چالاكییە بوومەلەرزەییەكان لە عێراق و هەرێم شەش بوومەلەرزە لە ماوەی ئەم مانگە تۆمار كراوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، بوومەلەرزەكان بەگوڕ و پلەی جیاواز بوون و زۆربەی لە  سنوورەكانی باكووری ڕۆژهەڵاتی هەرێمی كوردستان بووە.

جێگای ئاماژەیە، وڵاتانی دراوسێی عێراق بە تایبەتی توركیا و ئێران زۆرجار بوومەلەرزەی بەهێز تێیاندا ڕوو دەدات و بە گوڕی جیاواز بوومەلەرزەكان دەگەنە عێراق و هەرێمی كوردستان.

هـ.ئ

Comments are closed.