شاندی ئیمراڵی دەم پارتی لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ دیداریان ئەنجامدا

ناوەندی هەواڵەکان

شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی، کە پێکهاتبوون لە پەرلەمانتاری وانی دەم پارتی پەروین بوڵدان و پارێزەر فایەق ئۆزگور ئەرۆل، بۆ ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا سەردانی ئیمراڵییان کرد، شاندەکە دوای بینینی ڕێبەر ئاپۆ لە ئیمراڵی گەڕانەوە.

ئەمڕۆ بۆ چوارەمین جار، شاندی ئیمرالی پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)، لە دوورگەی ئیمرالی لە تورکیا، دیداری لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجامدا.

تا ئێستا هیچ ڕاگەیاندراوێک لە شاندەکەوە نەدراوە و ناوەڕۆکی دیدارەکە نازانرێت.

هەرەوەها نازانرێت ئاخۆ شاندەکە لەگەڵ زیندانیانی دیکەی ئیمراڵی؛ عومەر خەیری کۆنار، وەیسی ئاکتاش و حاملی یڵدرم کۆبوونەتەوە یان نا.

ئەمە دیداری چوارەمی شاندی ئیمرالی دەم پارتییە لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ، پێشتر لە ٢٨ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، ٢٢ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ و ٢٧ـی شووباتی ٢٠٢٥ دیداریان ئەنجام دابوو، هەروەها یەکەم دیداری ئیمراڵییە دوای نەخۆش کەوتنی ئەندامی شاندی ئیمراڵی دەم پارتی سری سوورەیا ئۆندەر.

ب. جـ

Comments are closed.