بافڵ تاڵەبانی: ڕێگر دەبم لە بەرتەسکردنەوەی کاری ڕۆژنامەوانی

ناوەندی هەواڵەکان

سەرۆکی یەنەکە بڵاوی کردەوە، بەبۆنەی یادی ١٢٧ ساڵەی دەرچوونی یەکەمین ڕۆژنامەی کوردی بەناوی ”کوردستان”ـەوە پیرۆزبایی لە هەموو ئەو ڕاگەیاندنکار و ڕۆژنامەوانانە دەکەم، کە پیشەییانە شانیان داوەتەبەر بەجێگەیاندنی ئەرکی میدیایی و ئازایانە خزمەتی ڕەوتی ڕۆژنامەگەریی کوردی و گەلەکەمان دەکەن، دەشڵێت، ڕێگر دەبم لە بەرتەسکردنەوەی کاری ڕۆژنامەوانی.

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەنەکە سەبارەت بە یادی ١٢٧ساڵەی ڕۆژنامەگەریی کوردیی پەیامێکی بڵاوکردەوە.

بافڵ تاڵەبانی بڵاوی کردەوە، بەبۆنەی یادی ١٢٧ ساڵەی دەرچوونی یەکەمین ڕۆژنامەی کوردی بەناوی ”کوردستان”ـەوە لە دڵەوە پیرۆزبایی لە هەموو ئەو ڕاگەیاندنکار و ڕۆژنامەوانانە دەکەم، کە پیشەییانە شانیان داوەتەبەر بەجێگەیاندنی ئەرکی میدیایی و وەک خامەیەکی سەنگین و بوێر و ئازا خزمەتی ڕەوتی ڕۆژنامەگەریی کوردی و گەلەکەمان دەکەن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەم ڕۆژەدا ڕۆژنامەوانان دڵنیادەکەمەوە، کە بەهەموو توانامەوە ڕێگردەبم لە بەرتەسکردنەوەی کاری ڕۆژنامەوانی و پێشێلکردنی مافی ڕۆژنامەوانان.

دەشڵێت، دەبێت لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كان بەپێی یاسای ڕۆژنامەگەری مامەڵە لەگەڵ هەر كه‌يسێكى ڕۆژنامەوانيدا بکەن.

وتوشیەتی، وەک هەمیشە هاوکار و پشتیوان دەبم بۆ فراوانکردنی پانتایی ئازادی نووسین، رەخنەگرتن و ئازادی رادەربڕین، کە پایەیەکی سەرەکی پێشکەوتنی هەرێمەکەمان و کۆمەڵگەی کوردین.

سەرۆکی یەنەکە دەشڵیت، داوا لە ڕۆژنامەنووسان دەکەم کاری لەپێشینەیان پاراستنی ئاشتیی كۆمەڵایەتی بێت و ببنە پارێزه‌رى به‌رژه‌وه‌نديی خەڵکە خۆشەویستەکەمان و ئەرکی ڕۆژنامەوانانە پیشەییانە و بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ پرس و ڕووداوەکاندا بکەن و کارەکەیان تێکەڵی ڕقی کەسی و حزبی نەکەن و هەڵگری قەڵەمێكی ڕاستگۆ و بوێربن.

ڤ.م

Comments are closed.