یەرەژە: بە بەردەوامیدان بە تێکۆشانی حەقیقەت هەموو تاریکییەکان دەڕەوێنینەوە

ناوەندی هەواڵەکان

یەرەژە بەبۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردییەوە ڕایگەیاند، بە ڕێزدارییەوە هەموو شەهیدانی ڕاگەیاندنی ئازاد بەبیر دەهێنینەوە، بە بەردەوامیدان بە تێکۆشانی حەقیقەت هەموو تاریکییەکان دەڕەوێنینەوە.

یەکێتی ڕاگەیاندنی ژن- یەرەژە، بە مەبەستی پیرۆزکردنی ١٢٧ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕۆژنامەگەری کوردی ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە سەرەتادا هاتووە، دەنگی حەقیقەت یەکەمین جار لە ساڵی ١٩٨٢ لەلایەن دامەزرێنەری ڕاگەیاندنی ئازاد، مەزڵوم دۆغانەوە لە زیندان هەڵبڕا، لەوکاتەوە ڕاگەیاندنی ئازاد بووە یەکێک لە بناغەکانی تێکۆشانی دادپەروەری، ئازادیی و هەبوون.

دەشڵێن، لەم ڕۆژەدا سەرنج دەخەینە سەر ڕۆڵی ژنانی کورد لە مێژووی ڕاگەیاندنی ئازاد و کاتی دامەزراندنی یەرەژە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.

یەرەژە لە کۆتاییشدا دەڵێت: لە کەسایەتی شەهیدانی ڕۆژنامەنووس؛ دڵیشان ئیبش، جیهان بیلگین، ئەیلول نوهلات، دلۆڤان گەڤەر، مەریەم محەمەد (ئاگری یەڵماز)، ئاهین فایەق (ئەرین جودی)، ڕیم خۆشمان، ڕۆهەندا عەفریندا بە ڕێزدارییەوە هەموو شەهیدانی ڕاگەیاندنی ئازاد یادەکەینەوە، بە بەردەوامیدان بە تێکۆشانی حەقیقەت، هەموو تاریکییەکان دەڕەوێنینەوە.

ب. ق

Comments are closed.