ڕۆژنامەی ڕۆژەڤ؛ میراتێکی ٢٠ ساڵە

مەخموور

ژیان پیران، ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردی لە سەرجەم خەباتکارانی ڕاگەیاندن پیرۆزکرد و داوای لە سەرجەم ڕۆژنامەنووسان کرد، تەواوی تاریکییەکان ڕووناک بکەنەوە.

یەکێک لەو بوارانەی، کە ڕاگەیاندنی ئازاد وەکوو ئەرشیف پاراستوویەتی کولتوور، زمان، ئازار و خۆشییەکانی خەڵکە، کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی- مەخموور، نزیکەی ٢٠ ساڵە ڕۆژنامەیەک بە ناوی ڕۆژەڤ لە کامپەکەدا دەردەچێت و تا ئەمڕۆش بووەتە پارێزەر و تۆمارکەری ئازار و خۆشییەکانی خەڵکی کامپەکە.

بە بۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردی و ڕۆژنامەی ڕۆژەڤەوە، ژیان پیران هاووتەبێژی ڕۆژنامەی ڕۆژەڤ بۆ ڕۆژنیوز قسەی کرد.

ژیان پیران
ژیان پیران

ژیان لە سەرەتای قسەکانیدا پیرۆزبایی ئەم ڕۆژەی لە سەرجەم شەهیدانی ڕاگەیاندنی ئازاد و خەباتکارانی ڕاگەیاندنی ئازاد کرد و ئاماژەی بەوەکرد، یەکەمین ڕۆژنامەی کوردی لەدەرەوەی وڵات چاپکرا، ئەمەش دەریدەخات، کە چەندە فشار و سەختی لەسەر کورد هەیە، لەو ڕۆژەوە تا ئێستا تێکۆشانی ڕاگەیاندنی کوردی نەوەستاوە.

هەروەها وتیشی، ڕاگەیاندنی کوردی هەمیشە کولتوور، زمان و ئەزموونەکانی کوردیی پاراستووە، پێوسیتە ئێمە ئەو زۆر و زەحمەتییەی، کە ڕاگەیاندنی کوردی پێیدا تێپەڕیوە لەبیری نەکەین، بە سەدان ڕۆژنامەنووس بوو بە قوربانی باسکردنی ڕاستی ستەم لەسەر کوردان.

لە بەردەوامی قسەکانیدا ئەو ڕۆژنامەنووسە باسی لەوەشکرد، ڕۆژنامەی ڕۆژەڤ نزیکەی ٢٠ ساڵە بە زمانی کوردی دەردەچێت، هەموو ئازار و مەینەتیەکانی هاوڵاتیان ئەرشیف دەکرێن و بڵاو دەکرێنەوە، خەڵک بە خۆشحاڵییەوە لەم کارە نزیک دەبنەوە، ڕۆژنامە کولتوورێکە بۆ خەڵکی کامپەکە، ئێمە بە ڕێبازی کۆن ڕۆژنامەکەمان بڵاودەکەینەوە.

ژیان ڕاشیگەیاند، هەنێک بڵاوکراوەمان هەیە پێیان دەڵێین، “جەنەراڵە بچوکەکان” چونکە لە ساڵانی نەوەدەکاندا چەندین جەنەراڵی بچوک لە کاتی بڵاوکردنەوەی ڕۆژنامەدا لەلایەن دوژمنەوە شەهید كران، ئێمە لەسەر ڕێبازی ئەوان بەردەوامین، هەروەها شەهید دەنیز فورات بە ڕێزەوە بەبیر دەهێنینەوە، کە لەم ڕۆژنامەیەدا کاری دەکرد و شەهید بوو، بە دەیان شەهیدی ڕاگەیاندنمان لێرە پەروەردە کراون و کاریان کردوە، ڕۆژنامەی ڕۆژەڤ چاو و گوێی خەڵکی کامپەکەیە.

لە کۆتای قسەکانیدا ژیان پیران، داوای لە هەموو ڕۆژنامەنووسان کرد تەواوی تاریکییەکان ڕووناک بکەنەوە، ئێمە لەسەر ڕێبازی شەهیدان دەڕۆین، جارێکی دیکە پیرۆزبایی ئەم ڕۆژە لە ڕێبەر ئاپۆ، شەهیدانی ڕاگەیاندنی ئازاد و سەرجەم خەباتکاران دەکەین، ئامانجمان هەمیشە ڕۆشنکردنەوەی ڕێگای حەقیقەت دەبێت، قەڵەمی گوڵستان و هێرۆ لەسەر زەوی ناهێڵینەوەو هەمیشە ڕاگەیاندنی کورد هەبێت.

١٢٧ ساڵ پێش ئێستا و لە ڕۆژی ٢٢ـی نیسانی ساڵی ١٨٩٨ لەلایەن میقداد میدحەد بەدرخانەوە، یەکەمین ڕۆژنامەی کورد بە ناوی ڕۆژنامەی “کوردستان” ژمارەیەكی خۆی لە شاری قاهیرەی پایتەختی میسر دەركرد، لە نێوان ساڵانی ١٨٩٨ – ١٩٠٢ ز ٣١ ژمارەی ڕۆژنامەی کوردستان لە چەند شوێنێکی جیاواز لێ دەرکرا، ھاوکات هەر لەم ڕۆژەدا و لەساڵی ١٩٩٨دا سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان، لە باشووری کوردستان دامەزرێنراوە.

ب. ق

Comments are closed.