ناوەندی هەواڵەكان
وەزارەتی تەندرووستی غەزە بڵاوی كردەوە، لە دەستپێكی شەڕەوە تا ئێستا ٥١ هەزار و ٢٦٦ كەس لە غەزە كوژراون و ١١٦ هەزار و ٩٩١ كەسیش برینداربوون.
وەزارەتی تەندرووستیی غەزە لە بارەی ژمارەی كوژراو و بریندارەكانی غەزەوە ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەكەی وەزارەتی تەندرووستیی غەزەدا هاتووە، بەهۆی بۆردوومانەكانی ئیسرائیلەوە، تا ئێستا ٥١ هەزار و ٢٦٦ كەس لە غەزە كوژراون، هەروەها ژمارەی بریندارەكانیش گەیشتووەتە ١١٦ هەزار و ٩٩١ كەس.
ئاماژە بەوەشكراوە، لە ١٨ـی مانگی ڕابردووەوە هەزار و ٨٩٠ كەس كوژراون و چوار هەزار و ٩٥٠ كەسی دیكەش بریندار بوون.
جێگای ئاماژەیە، لە بەرەبەیانی ٧ـی مانگی تشرینی یەكەمی ٢٠٢٣ وە چەكدارانی حەماس لە ڕێگەی هەزاران مووشەكەوە هێرشیان كردە سەر ئیسرائیل، دواتر ئیسرائیل هێرشی پێچەوانەی بۆ كەرتی غەزە دەستپێكرد، لە ئەنجامدا بە هەزاران كەس بوونە قوربانیی و ئاوارە بوون.
هـ.ئ
Comments are closed.