ناوەندی هەواڵەکان
جێگری فەرماندەی ناوچەی دووی دەریای سوپای پاسداران ڕایگەیاند، دەستمان بەسەر دوو كەشتی گواستنەوەی سووتەمەنیدا گرت، كە ئاڵای تانزانیایان بەرزكردبووەوە و هەوڵی چونەدەرەوەیان لە ئاوەکانی ئێران دەدا.
مەسعوود فروتن، جێگری فەرماندەی ناوچەی دووی دەریایی سوپای پاسداران سەبارەت بە دەستبەسەراگرتنی دوو کەشتی گواستنەوەی سووتەمەنی بەم شێوەیە زانیاری بۆ میدیاكانی وڵاتەكەی خستەڕوو.
مەسعوود فروتن ڕایگەیاند، دەستمان بەسەر دوو كەشتی گواستنەوەی سووتەمەنیدا گرتووە، كە ئاڵای تانزانیایان بەرزكردبووەوە و هەوڵی چونەدەرەوەیان لە ئاوەکانی ئێران دەدا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هەردوو کەشتییە بازرگانییەکە ٢٥ کارمەندیان لەسەربووە، هاوکات بڕی یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار لیتر سووتەمەنییان پێبووە.
دەشڵێن، ئەو سووتەمەنییەی کە هەردوو کەشتییە هەڵیان گرتبوو نرخی ٧٠٠ ملیار ڕیاڵ زیاتر بووە.
هەروەها، لەدوای دەستبەسەرا گرتنی هەردوو کەشتییە بازرگانییەکە، گواستراونەتەوە بۆ بەندەری بوشەهر و سووتەمەنییە قاچاخەکەش ڕادەستی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان دەکرێت.
ڤ.م
Comments are closed.