ئۆپەراسیۆنی ئەمنیی کامپی هۆل لە پێنجەمین ڕۆژیدا بەردەوامە

ناوەندی هەواڵەکان

ئۆپەراسیۆنی ئەمنی ئاسایشی ناوخۆ و هێزەکانی قەسەدە و یەپەژە لە کامپی هۆل، دژی شانەکانی داعش ئەمڕۆ لە پێنجەمین ڕۆژیدا لە بەشی پێنجی کۆچبەرانی سووریا بەردەوام بوو.

١٨ـی نیسان، ئاسایشی ناوخۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، بە هاوبەشی لەگەڵ هێزەکانی قەسەدە و یەپەژە، ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی لە کامپی هۆل دەستی پێکرد و ئەمڕۆش ئۆپەراسیۆنەکە بۆ پاککردنەوەی کامپی هۆل و دەوروبەری لە شانەکانی داعش لە پێنجەمین ڕۆژیدا بەردەوامە.

بە پیی زانیارییەکان، ئەمرۆ لە پێنجەمین ڕۆژی ئۆپراسیۆنەکەدا، گەران و پشکنین لە بەشی ٥ـی کۆچبەرانی سووریا دەکرێت.

جێگای باسە، لە چوارەمین ڕۆژی ئۆپەراسۆنەکەدا و لە ئەنجامی هەوڵی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و ئاسایشی ژنانی ناوخۆ، چەتەیەکی مەترسیداری داعش بە ناوەی ئیبراهیم عەبدوڵای تەمەن ٤٠ ساڵ دەستگیرکرا.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە کامپی هۆل کە ٤٥ کم لە ڕۆژهەڵاتی شاری حەسەکەوە دوورە، ٣٥ هەزار و ٣٢٣ کەسی تێدایە، لەو ژمارەیەش ١٣ هەزار و ١٢٤ کەسیان عێراقین و ١٥ هەزار و ٨٠٥ کەسیان سووریین، هەروەها شەش هەزار و ٣٨٥ کەسیان ژن و منداڵی شانەکانی داعشن.

ب. ق

Comments are closed.