لە سلێمانی مەڕاسیمی بەخشینی خەڵاتی چڵەنێرگز بەڕێوەچوو

سلێمانی

لە سلێمانی بەبۆنەی ساڵیادی ڕۆژنامەگەری کوردییەوە، مەڕاسیمێکی تایبەت ئەنجام درا و تێیدا خەڵاتی چڵەنێرگز بەسەر چەند دەزگایەکی ڕاگەیاندندا دابەشکرا، هەروەها یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لە نێوان ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوور و سەندیکای ڕۆژنامەوانانی یەکێتی ئەورووپا واژو کرا.

بەبۆنەی ١٢٧ـەمین ساڵیادی ڕۆژنامەگەری کوردیی، مەڕاسیمێکی تایبەت ئەنجامدرا و تێیدا لە سلێمانی خەڵاتی چڵەنێرگز بەخشرایە چەند دەزگایەکی ڕاگەیاندنی ناوخۆی و هەرێمی .

ئەمڕۆ لە مۆنۆمێنتی پارێزەرانی حەقیقەت لە پارکی ئازادی شاری سلێمانی، کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی یەکێتی ئەورووپا و ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوور مەڕاسیمی دابەشکردنی خەڵاتی نێودەوڵەتیی ئازادیی ڕۆژنامەگەری بەناوی (چڵە نێرگز) ئەنجامدا و چەند دەزگایەکی ڕاگەیاندنیان خەڵات کرد.

لە سەرەتادا هۆزان قادر نوێنەری ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوور قسەی کرد و وتی: جگە لە دابەشکردنی خەڵات یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لە نێوان ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوور و سەندیکای ڕۆژنامەوانانی یەکێتی ئەورووپا واژو دەکەین، کە تێیدا بەفەرمی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی ئەورووپا سەنتەرێکی چاودێری دەکاتەوە بۆ ئاگاداربوون لە دۆخی ئازادی ڕادەربڕین و کاری ڕۆژنامەوانی لە هەرێمی کوردستان، بەو بۆنەیەشەوە پیرۆزبای لەسەرجەم ڕۆژنامەنووسان کرد بە کردنەوەی ئەو سەنتەرە تاوەکو لە داهاتوودا ببێتە بەرگریکارێک بۆ ڕۆژنامەنووسان .

پاشان د، هەڤاڵ ئەبوبەکر وتەیەکی پێشکەش کرد و وتی: ڕۆژنامەنووسان ئەرکێکی سەخت و گران جێبەجێ دەکەن، بۆیە دڵنیایان دەکەینەوە پارێزگای سلێمانی وەک هەمیشە قەڵایەک دەبێت بۆ ڕۆژنامەنووسان.

ب.گ

Comments are closed.