شاندی دەم پارتی و وەزارەتی دادی تورکیا کۆدەبنەوە

ناوەندی هەواڵەکان

وابڕیارە ڕۆژی پێنجشەمە ٢٤ـی نیسان، کۆبوونەوەی نێوان شاندی دەم پارتی و وەزارەتی دادی دەوڵەتی تورک، ئەنجام بدرێت.

پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) ڕایگەیاند، شاندێکی پارتەکەیان لە ٢٤ـی نیسان ڕۆژی پێنجشەمە لەگەڵ وەزارەتی دادی دەوڵەتی تورکیا کۆدەبنەوە.

هەروەها ڕایانگەیاند، کە شاندەکەیان پێکهاتووە لە جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی گولیستان کلیچ کۆچیغت، سەزای تەمەلی و هاوکاری هاوسەرۆکانی گشتیی و هاووتەبێژی کۆمسیۆنی یاسا و مافی مرۆڤ ئۆزتورک تورکدۆغان، کە لە ٢٤ـی نیسان لەگەڵ وەزیری دادی تورکیا یەڵماز تونج کۆبوونەوە ئەنجام دەدەن.

ب.گ

Comments are closed.