ترەمپ سەردانی سعودیە و قەتەر و ئیمارات دەکات

ناوەندی هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا مانگی داهاتوو سەردانی هەر یەكە لە وڵاتە عەربیەكانی سعودیە، قەتەر و ئیماراتی یەکگرتوی عەرەبی دەکات و وابڕیارە سەردانەكەی سێ ڕۆژ بخایەنێت.

کارۆلین لیڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپی ئەمڕۆ بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند،  سەردانی داهاتووی ترەمپ بۆ وڵاتانی سعودیە و قەتەر و ئیمارات دەبێت، لە ١٣ تا ١٦ـی مانگی ئایاری ئەمساڵ ئەنجام دەدرێت.

ئەمەش دەبێتە دووەم گەشتی نێودەوڵەتیی، کە سەرۆکی ئەمریکا لە دوای دەستبەکاربوونی لە خولی دووەمی سەرۆكایەتییەكەیدا ئەنجامی دەدات، یەكەم سەردانیشی ڕۆژی شەمە دەبێت بۆ ڤاتیکان بە مەبەستی بەشداریکردن لە پرسەی پاپا فرانسیس.

هەر لەمبارەیەوە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، ڕۆژی ٨ـی ئەم مانگە بە پشتبەستن بە سەرچاوەیەکی نزیک لە دادگای شاهانەی سعودیە بڵاوی کردەوە، شازادە فەیسەڵ بن فەرحان ئال سعود، وەزیری دەرەوەی سعودیە گەیشتووەتە ئەمریكا و ئامانجی سەردانەکەش پلاندانانە بۆ سەردانی چاوەڕوانکراوی دۆناڵد ترەمپ، بۆ شانشینی سعودیە لە ئەمساڵدا.

ب.گ

Comments are closed.