کۆبوونەوەکەی سبەینێی ئێران و ئەمریکا دواخرا

ناوەندی هەواڵەکان

وابڕیاربوو سبەینێ چوارشەمە لە عومان، کۆبوونەوەی شاندی تەکنیکیی ئێران و ئەمریکا ئەنجام بدرێت، بەڵام وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند کە دواخراوە بۆ ڕۆژی شەمە.

ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، کۆبوونەوەی شاندی تەکنیکیی ئێران و ئەمریکا بۆ ڕۆژی شەمە دواخرا.

وابڕیاربوو سبەی چوارشەمە کۆبوونەوەکە ئەنجام بدرێـت، بەڵام لەسەر پێشنیازی عومان و بە ڕێککەوتنی هەردوو شاندی دانوستانکار دواخراوە.

ب.گ

Comments are closed.