ناوەندی هەواڵەکان
وابڕیارە سبەینێ دووه‌مین دیداری گشتیی یەنەکە، له سلێمانی به ئاماده‌بوونی بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی حزب و بە سەرپەرشتی قوباد تاڵه‌بانی، لێپرسراوی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی مام جه‌لال بەڕێوەبچێت.
ئەمشەو لیژنه‌ی باڵای دیداری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان (یەنەکە) ڕایگەیاند، به‌درووشمی”به دیدگایه‌كی نوێ؛ به‌هێزی و به‌ره‌وپێشچوون و خزمه‌تگوزاری” سبەینێ دووه‌مین دیداری گشتیی یەنەکە، له سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
لەمبارەیەوە میدیای فەرمی یەنەکە ڕایگەیاندووە، “به‌گوێره‌ی په‌یڕ‌ەوی ناوخۆی په‌سەندكراوی كۆنگره‌ی پێنجه‌م، دیداری یه‌كێتی چالاكییه‌كی فەرمی خولییە و به‌شێكه له وێستگه‌كانی خه‌باتی فراوانی حیزبەکە”.یەکەمین دیداری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان (یەنەکە) له ٢٨ـی ئایاری ٢٠٢٢ له سلێمانی بەڕێوەچوو، ئەمساڵیش لە ١٥ـی شوباتەوە دەستکراوە بە ئەنجامدانی نۆ کۆنفرانس له مەڵبەندەکانى موسڵ، دهۆک، هه‌ولێر، كۆیه، گه‌رمیان، هه‌ڵه‌بجه، سلێمانی، كه‌ركووک و ڕاپه‌ڕ‌ین، بە بەشداریی ١٢ هەزار کادر، وەک ئامادەکاریی بۆ ئەم دیدارە.
ب.گ
Comments are closed.